زووم..
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، رۆڵی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە چارەسەر لە ناوچەکە زۆر گرنگە.
ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست باسی گرنگیی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کرد.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئیلهام ئەحمەد بە شێوەیەکی نافەرمی وەک وەزیری دەرەوەی رۆژاڤای کوردستان کاردەکات و پێیوایە قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە بەشداریی هەموو لایەنەکان چارەسەر دەکرێت، بۆیە رۆڵی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیموکراسی و بەردەوام لە ناوچەکەدا زۆر گرنگە.
ئیلهام ئەحمەد پێیوایە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل گرنگییەکی زۆری هەیە، بەو پێیەی بوونی ئەم وڵاتە لە پرۆسەی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا و ناوچەکەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئاسایش و سەقامگیری.