50
دەیلی تەلەگراف
- بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە بڵاوبوونەوەی پەتایەک لەنێو منداڵاندا، پاشئەوەی مانگی رابردوو شەش منداڵ بەهۆی بەکتریای هەوکردنی “سترێپ ئەی” گیانیان لەدەستدا
- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: رەنگە پوتین بۆ رێکخستنەوەی سەربازەکانی پەنابباتە بەر راگەیاندنی ئاگربەست
- ئیندۆنیزیا سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکە تاوەکو “پەیوەندیی سێکسی پێش هاوسەرگیری” بە تاوان بناسێنێت تەنانەت بۆ گەشتیارانیش
فاینەنشەڵ تایمز
- بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی سزاکانی رۆژئاوا، ئەمساڵ رووسیا زیاتر لە 100 کەشتی گواستنەوەی نەوتی کڕیوە
- ئەو چالاکەی بواری ژنان، کە تاڵبیان ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە: ئەمریکا ئەفغانستانی بە تاڵیبان فرۆشت
- وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ سزادانی روسیا و نرخی نەوتی وڵاتەکەیان لە 60 دۆلاردا جێگیرکرد
گاردیان
- نزیکەی نیو ملیۆن خێزانی هەژار لە بەریتانیا لە یارمەتییەکانی حکومەت بۆ پێدانی پارەی کارەبا و غاز بێبەشدەبن
- ژنانی سیستان و بەلوچستان بەشداری خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەن، کە پاش مەرگی ژینا ئەمینی سەریهەڵداوە
- رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: 90%ی دانیشتووانی جیهان بەرگرییان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیداکردووە
ئای
- تادێت پەشیمانبوونەوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا بۆ دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا زیاتردەبێت و دەیانەوێت وڵاتەکەیان ببێتەوە ئەندام لەو یەکێتییەدا
- پاش خۆپیشاندانەکانی چین دژی رێکارە توندەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینیان شکاندووە
- ژنانی ئێران دەڵێن وڵاتەکەمان دەیەوێت ئێمە مۆدێرن و خوێندەوار بین بەڵام هیچ مافێکمان نەبێت