68
زووم..
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکێک لەو فەرمانبەرانەى لەگەڵ مامۆستایان لەژێر خێمەکەى بەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانى مانیان لە خواردن گرتووە، تەندروستیی تێکچوو بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
زوومی سلێمانی گواستییەوە، فەرمانبەرەکە ناوى زانا شێخ محەمەدە و تەمەنى ٤٧ ساڵە، دواى ئەوەى تەندروستیی تێکچووە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
شادۆست فەرهاد، زوومی سلێمانی لەنێو خێمەى مانگرتووانەوە گوتى، جگە لەو فەرمانبەرە تەندروستیی هەشت مانگرتووى دیکە تێکچووە و تیمەکانى تەندروستیی بە بەردەوامى چاودێرییان دەکەن.
بۆ رۆژى شەشەم لەسەریەک 12 مامۆستا و فەرمانبەر لەنێو کەشێکى سارد و رەشەبادا لە بەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان مانیان لە خواردن گرتووە و داواى چارەسەرکردنى کێشەى مووچە و تەوتین و پلە بەرزکردنەوە دەکەن.