67
زووم..
شەش رۆژە مامۆستایانی سلێمانی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ داواکردنی مووچە و جێبەجێکردنی تەوتین مانیان لە خواردن گرتووە.
مامۆستایان لەنێو سەرما و کزەبای ساردی سلێمانی لە مانگرتن بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی حکومەت سەردانیانی نەکردووە، مامۆستایان دەڵێن، ورەیان بەرزە و سورن لەسەر داواکارییەکانیان کۆڵ نادەن و تا ئەو کاتەی دەگەنە ئامانجەکانیان بەردەوام دەبن.
هاوکات، مامۆستایانی ناڕازی لە کۆیەوە بۆ پاڵپشتیکردنی مامۆستایانی مانگرتوو بەرەو سلێمانی بەڕێکەوتوون.