زووم..
ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک کۆبوونەوەی تیمەکانى شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت و گفتوگۆ لە بارەى لیستى مووچەى مانگی یەک و خانەنشینانی هەرێم دەکەن.
شەوی رابردوو سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە زوومی گوت، ئەگەر گۆڕانکارییەکانی لیستی مووچە تەواو ببن، ئەوا رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی یەک رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
زووم دەزانێت، لیستى خانەنشینانى هەرێمی کوردستان گرفتى لەنێوان هەولێر و بەغداد دروستکردووە و تاوەکو ئێستا لەسەری رێکنەکەوتوون. هەروەها هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ داوای نزیکەی 950 ملیار دیناری کردووە.
هەر دوێنێ، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکانی هەردوو شاندەکەوە بڵاوکردەوە و گوتی، تەیف سامی داوای کۆبوونەوەی دیکە لەنێوان شاندی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی راستەوخۆی کێشەکانی مووچە.