36
زووم..
مەحمود مەشهەدانى، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەمواری یاسای بوجەى گشتیی عێراق کارنامەى ئەمڕۆی کۆبوونەوەی پەرلەمانى عێراقە، هەموارەکەش بەگوێرەی ئەو رەشنووسە دەبێت حکومەت بۆ پەرلەمانی ناردووە.
هەروەها مەشهەدانى بە رۆژنامەى سەباحی گوتووە، ئەم وەرزەی یاسادانان، چەندین بڕیار و گفتوگۆی گرنک لەخۆدەگرێت، وەک یاساکانى خانەنشینى و حەشدی شەعبی و ئەنجومەنە فیدراڵییەکان.
پێجشەممەی رابردوو سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای بودجە کۆبوونەوە، کە تایبەتە بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سودانی داوای لێکردبوون هەموارەکە لە دانیشتنی ئەمجارەی پەرلەمان پەسەند بکەن، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانیش بە داواکەی رازیبوون.