زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بۆ چوارەم جار پێشنیازی گواستنەوەى دانیشتووانى کەرتی غەزەى بۆ ئوردن و میسر خستەوە بەرباس، بەڵام هەردوو وڵاتەکەدا بیرۆکە و پیشنیازەکەی رەتدەکەنەوە.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، ترەمپ گوتوویەتی، ئوردن و میسر بە پێشنیازەکە رازی دەبن، ئەگەرچی هەردوو وڵات لە زاری بەرپرسانیانەوە، پیشنیازەکەیان رەتکردووەتەوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیى میسر بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەى گوتووە، دوێنێ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکى میسر، جارێکی دیکە بە تەلەفۆن لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆیان کردووە و لەسەر قۆناغی دووەمى ئاگربەست و پیشنیازەکەى ترەمپ دواون.
محەمەد شناوى، لەسەر پێشنیارەکەى ترەمپ دەڵێت، پەرلەمانى وڵاتەکەى بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێشنیازەکەى رەتکردووەتەوە.
هەروەها ئەیمەن سەفەدى، وەزیری دەرەوەى ئوردن دەڵێت، ئوردن بۆ ئوردونییەکان و فەڵەستینیش بۆ فەڵەستینییەکانە، وڵاتەکەشیان لەگەڵ بەزۆرکۆچپێکردن و وەدەرنانى غەزەییەکانى فەڵەستین نیین.