23
زووم..
چین وەڵامی رێکارەکانی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، بەتوندی دژی ئەو باجە گومرگییە نوێیە دەوەستنەوە کە بەسەر کاڵای هاوردەکراوی چینیدا سەپاندوویەتی، بەڵێنیش دەدات رێکاری هاوشێوە دژی ئەمریکا بگرنەبەر.
وەزارەتی بازرگانیی چین رایگەیاند، لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی سکاڵا دژی ئەمریکا تۆماردەکەن، چونکە پێیانوایە، لە جەنگی بازرگانی و گومرگیدا کەس براوە نابێت، ئەو رێکارانەی ئەمریکا گرتوونیەتەبەر، لە داهاتوودا کاریگەرییان لەسەر هەماهەنگیی هەردوو وڵات دەبێت.
ئەم کاردانەوەیەی چین لە کاتێکدایە، دوێنێ بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باج بە رێژەی لە سەدا 25 لەسەر هاوردەی کەنەدا و مەکسیک، لەگەڵ باجی لە سەدا 10 لەسەر هاوردەی چین، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.