21
زووم..
بڕیارە ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا لە یەکەم سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵات، بچێتە سعودیە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت، شەرع لە ئێستادا لە هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانیی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ وڵاتەکەی.
رۆژی 24ـی مانگی رابردوو وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی دیمەشقی کرد و گوتی، وڵاتەکەی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا بە مەبەستی هەڵگرتنی ئەو سزا ئابوورییانەی لە سەردەمی بەشار ئەسەد بەسەر سوریا سەپێنراون و بوونەتە هۆی وێرانبوونی ئابووریی وڵاتەکە.