20
زووم..
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمڕۆ نەتانیاهۆ دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نەتانیاهۆ و ترەمپ، لەبارەی داهاتووی کەرتی غەزە، بارمتە ئیسرائیلییەکان، حزبوڵا و بەرەی موقاوەمەی ئێران گفتوگۆدەکەن.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران سەردانەکەی نەتانیاهۆی بۆ واشنتۆن بە “رووداوێکی مێژوویی” ناوبردووە، چونکە یەکەم سەرکردەیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە دوای دەستبەکاربوونی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەی نێوان بنیامین ناتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ رۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت.