30
زووم..
بەریتانیا دەبێتە یەکەم وڵات یاسایەک پەسەند دەکات دژ بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ دروستکردنی وێنەی دەستدرێژیی سێکسی لەسەر منداڵان.
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، ژیریی دەستکرد بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی سێکسیی منداڵان دەکرێت بە نایاسایی و هەرکەسێک خاوەنی ئەم ئامرازانە بێت و دروست یان بڵاویان بکاتەوە، سزای زیندانیکردن تا پێنج ساڵی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەم یاسایانە ئامانجیان پاراستنی منداڵانە لەو مەترسییە پەرەسەندووەی تاوانباران بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆسەر منداڵان دروستی دەکەن وەک “رووتکردنەوەی” وێنەی راستەقینەی منداڵەکان یان “لکاندنی دەموچاوی منداڵانی دیکە” بە وێنە سێکسییەکانەوە.
هەروەها ئەو کەسانەی ماڵپەڕی سێکسیی منداڵان دادەنێن سزای دە ساڵ زیندانییان بەسەردا دەسەپێنرێت.