71
زووم..
بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام درەنگى شەوى رابردوو عەلی رەئوف نوێنەرى گشتى و چەند نوێنەرێکی دیکەى مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر دەستگیرکراون.
زوومی هەولێر قسەى لەگەڵ برایەکی مامۆستا عەلی کردووە و پێی راگەیاندووە، براکەى لە درەنگى شەوی رابردوەوە دەستگیرکراوە، هێشتا نازانن لە کوێیە، تەنها ئەوەندە دەزانن بە بڕیاری لێپرسراوانى باڵاى هەولێر دەستگیرکراوە.
زووم زانیوێتی، جگە لە مامۆستا عەلی، چەند مامۆستایەکی تریش دەستگیرکراون.
ئەم مامۆستایانە پێشتر بڕیاریان دابوو رۆژى دووشەممە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام بۆ ئەمڕۆ پێشیانخست، بەهۆی ئەوەی هێشتا شایستەی مانگەکانی 7و8ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
\