22
زووم..
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران پەردەی لەسەر شارێکی نوێی مووشەکی لادا، کە سەکۆی هەڵدانی مووشەکی کروز لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم مووشەکانە بە سیستەمی نوێ دروستکراون، توانای شەڕی ئەلیکترۆنییان هەیە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە سەردانەکەیدا بۆ ئەم بنکە ژێرزەمینییە، دوایین دۆخی ئامادەیی شەڕی یەکەکانی مووشەکیی ئەو هێزەی بەسەر کردەوە.
دوو هەفتە پێش ئێستاش هێزی دەریایی بنکەیەکی دیکەی ستراتیژی لە قووڵایی ژێر زەویدا ئاشکرا کردبوو.