39
زووم..
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئاشکرایکردووە لە ساڵی2024 دا لە کۆی 60 هەزار دۆسیەى یاسایی کە پێشکەشی دادگاکە کراوە، 21 هەزار و 600 دۆسیە لە تورکیاوە هاتووە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنیچاخ تورکیا زۆرترین دۆسیەى یاسایی پێشکەش بە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کردووە، لەپاش ئەویش رووسیا و ئۆکراین دێن.
زۆرێک لە دۆسیە سیاسییەکانی تورکیا بەهۆی ئەوەی لە تورکیا دۆسیەکەیان یەکلاناکرێتەوە یاخوود سزای قورسی بەسەردا دەدرێن، دۆسیەکان رەوانەى دادگای مافەکانی مرۆفی ئەوروپا دەکرێت، تا یەکلابکرێتەوە یاخوود بڕیارەکانی دادگای تورکیا هەڵبوەشێنرێتەوە.