46
زووم..
ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆئەوەى لە 2025 دا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، چییان کردبێت لەمساڵدا سندوقی دەنگدان دەخەنە بەردەم گەل.
ئوزاڵ بەڵێنیدا، کە هاتنە سەر دەسەڵات گرتوخانەى سلیڤری دادەخەن.
گرتوخانەى سلیڤری یەک لە گرتوخانە دیارەکانی تورکیایە، دەکەوێتە ئەوپەڕی ئیستانبوڵ، شوێنی بەندکردنی رۆژنامەنووسان و سیاسیی و جەنەڕاڵ و سەربازانی تورکیایە، کە لەلایەن دەسەڵاتەوە دۆسیەیان لەسەر کراوەتەوە.