54
زووم..
مامۆستایانی گرێبەست پشتیوانی لە داواکاریی مامۆستایانی مانگرتوو دەکەن.
نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست داوا لە سەرجەم مامۆستا گرێبەستەکان دەکەن سبەی بچنە خێمەی مامۆستایانی مانگرتوو.
داواکارییەکەیان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست کردووە و لە تەواوی شار و شارۆچکەکان و دەڵێن مەبەستی ئەو داوایەیان، پشتیووانیکردنە لە داواکانی مامۆستایانی مانگرتووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، جگە لە مەبەستی پشتیوانیکردنی مامۆستا مانگرتووەکان، دەیانەوێت داواکاریی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژە لادراوەکانیش بە هەموو لایەک بگەیەنن.