49
مارادۆنا پەیوەندى بە یانەى تەڵەبەوە دەکات و نەورۆزیش لەگەڵ هێرشبەرێکى دیکەدا گەیشتووەتە ڕێککەوتن.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە یانەى نەورۆزەوە بە زوومی راگەیاند، کلاودیۆ ئۆلیڤێرا هێرشبەری یانەکەیان ناسراو بە مارادۆنا پەیوەندى بە یانەى تەڵەبەوە دەکات.
ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەشکرد، قەحتان جەسیر راهێنەرى یانەکە داواى یاریزانێکى دیکەى بۆ شوێنى مارادۆنا کردووە، دەنا دەستبەردارى مارادۆنا نابێت. پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ هەموو شتێک کۆتایى بێت و مارادۆنا یانەى نەورۆز بەجێبهێڵێت.
هاوکات هەمان سەرچاوە باسی لەوەشکرد، لەگەڵ ندیفریکى ئیفیۆنگ یودۆى هێرشبەرى یانەى ریڤەرز یونایتدى نایجیرى گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و تەنیا ئەوە ماوە یانەکەى دەستبەردارى بێت.