41
زووم..
لە دهۆک ئاسانسورێک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون، کە برینى سێ کەسیان سەختە.
زوومى دهۆک لە زارى سەرچاوەیەکى تەندروستى گواستییەوە، لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی گەڕەکی ئێتیتێ لە دهۆک ئاسانسورێک بە نۆ کەسەوە لە قاتی هەشت کەوتووەتە خوارەوە.
بە گوێرەى سەرچاوەکە، بەهۆى رووداوەکەوە هەر نۆ کەسەکە برینداربوون، کە برینی سێ کەسیان سەختە .
هەر بە گوێرەى سەرچاوەکە، بریندارەکان لە رەگەز عەرەبن و رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کراون