36
زووم..
ئارەش لهۆنی پارێزگاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاند: یاسای بازرگانی بۆ دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان لە پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت.
بەگوێرەی ئەم یاسایە ئەو کۆڵبەرانەی لەمەودا لە دەروازە فەڕمییەکانەوە کەلوپەل دەگوازنەوە، ساڵی یەکەم باجیان لێوەرناگیرێت، لە ساڵی دووەمەوە تەنها 20%ـی باج دەدەن بە حکومەت.
ئامانج لەم هەنگاوەی حکومەتی ئێران، رێکخستنی کۆڵبەری و کەمکردنەوەی کەرەستەی قاچاخە لە سنوورەکان، هەروەها حکومەت پێیوایە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری .