86
زووم..
ئەو مامۆستایانەى لە سلێمانى مانیان لە خواردن گرتووە، ماندوو برسین، رەنگ لە روویان بڕاوە، بەڵام ئامادە نین، بایکۆت بشکێنن و دەڵێن، چاوەڕوانى چارەسەرى کێشەى مووچە دەکەین.
ئەمڕۆ پێنج رۆژە مامۆستایان لەژێر خێمەیەکدان لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگۆتووەکان لە سلێمانى، کەشەکە ساردە و تەندروستیان ناجێگیرە.
یەکێک لە مامۆستا مانگرتووەکان بە زوومی گوت، یاداشتێکیان داوەتە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە داوای تەوتینکردنی مووچەکانیان، جیاکردنەوەی پرسی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان و پلە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیان کردووە.