زووم..
فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکی لە ئاسمانی ویلایەتی فیلادلفیا کەوتەخوارەوە، کە شەش سەرنشینی هەڵگرتبوو.
فڕۆکەکە لەلایەن ناوەندێکی تەندروستییەوە خاوەندارێتیی دەکرێت، لە فڕۆکەخانەیەکی باکووری رۆژهەڵاتی فیلادلفیاوە بەرەو فڕۆکەخانەی سپرینگفێڵد لە ویلایەتی میزۆریی فڕیوە، ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت کچێکی نەخۆش، کە بۆ چارەسەر براوە بۆ ئەمریکا، لەگەڵ دایکی و دوو کارمەندی تەندروستی، هەروەها دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لە روداوەکەدا تیاچوون.
هاووڵاتییەک دیمەنی کەوتنەخوارەوەی تۆمارکردووە، کە تەقینەوەیەکی گەورە دروست دەکات و کڵپەی ئاگر دەچێت بەئاسماندا.
شێریڵ پارکەر سەرۆکی شارەوانیی فیلادلفیا دەڵێت بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەوە چەندان ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە ناچارن بۆ ماوەیەک هاتوچۆی چەند شەقامێک رابگرن.
ئەمە سێیەم روداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیە لەماوەیەکی کاتیی کەمی پاش چونەسەردەستەڵاتی دۆناڵد ترەمپدا رووبدات. بۆیە ئەمە دەرگا لەبەردەم چەندان گریمانەدا دەکاتەوە، یەکێک لەو گریمانانە ئەوەیە روداوەکان دروستکراوبن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکە مەکسیکی بوون، فڕۆکەکە تیمێکی بچوکی تەندروستی مەکسیکی لەنێودابووە