زووم:
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، شوێنی نیشتەجێبوونی خانەوادەی ئیلناز روکابی لە ئێران روخێنراوە، میدالیاکانیشی کە جێگەی شانازین بۆ ئەو، پاش تێکدانی خانووەکە لە سەتڵێکدا بەجێهێڵراون.
Le jardin familial d’Elnaz Rekabi, la championne d’escalade qui avait participé au Championnat d'Asie sans hijab, a été vandalisé par les sbires de la République islamique. @IranIntl #MashaAmini pic.twitter.com/QGWodmtU2r pic.twitter.com/2nWpNb8NQO
— L'important (@Limportant_fr) December 1, 2022
ئیلناز روکابی، پاڵەوانێکی وەرزشی شاخەوانییە، لە مانگی 10ی ئەمساڵدا ناوی ئەو بووە سەردێڕی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان، پاشئەوەی بەشداریی پاڵەوانێتییەکی کرد لە کۆریای باشوور و لەکاتی هەڵگەڕان بە دیوارە بەرزەکاندا بەبێ سەرپۆش دەرکەوت.
Iranian athlete Elnaz Rekabi participating Asian Climbing Competition in Seoul, representing Iran but without hijab! pic.twitter.com/tQcGATy3Mn
— Ashok (@ashoswai) October 17, 2022
دەرکەوتنەکەی روکابی بەبێ سەرپۆش، کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەوپێیەی هاوکات بوو لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی مەرگی ژینا ئەمینی، لەوکاتەدا و بە ئێستاشەوە خۆپیشاندەران سەرپۆشەکانیان فڕێدەدەن وەکو ناڕەزایەتییەک دژی دەسەڵاتدارانی ئێران.
ئەگەرچی روکابی پاش بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکەی کۆریای باشوور و گەڕانەوەی بۆ ئێران، رایگەیاندبوو “رووداوەکە بێ مەبەست بووە، هەڵەیەک هەبووە لەوەی سەرپۆشی لەسەردا نەبووە”، بەڵام هێشتا میدیای رۆژئاوا گومان لەو لێدوانە دەکەن و پێیانوایە لە ژێر فشاردا ئەو قسەیەی کردووە.
تاوەکو ئێستاش بەشێک لە خۆپیشاندەران، ئیلناز روکابی وەکو سیمبولێکی ئازادی تەماشادەکەن و پێیانوایە بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکدا بەبێ سەرپۆش، پشتگیریکردنیەتی لە “ژن، ژیان، ئازادی”، کە دروشمی سەرەکیی خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە لە دژی دەسەڵاتی وڵاتەکە.
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر رووداوەکەدا، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبوونەتەوە، نیشانی دەدات شوێنی نیشتەجێبوونی خانەوادەی روکابی روخێنراوە و “هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە”.
«قهرمان مملکت کیلو کیلو مدال آورده واسه این مملکت»
-آدمهای جمهوری اسلامی خونهباغ خانواده #الناز_رکابی رو خراب کردند فقط چون جلوی حجاب اجباری ایستاد
pic.twitter.com/J6SAYVxxMP— Maryam Moqaddam مریم مقدم (@MaryamMoqaddam) December 1, 2022
سی ئێن ئێن، ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کەسەی لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت و دەست بە گریان دەکات، ناوی داود-ە و برای ئیلنازە.
“ئەمە ئەنجامی ژیانە لەم وڵاتەدا.. پاڵەوانێک کە چەندین کیلۆگرام میدالیای بەدەستهێناوە بەمشێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، نازانم چی بڵێم.. هاتوون خانوویەکی 39 مەترییان روخاندووە و رۆیشتوون” ئەمانەی گوتەی ئەو کەسەن لەنێو گرتە ڤیدیۆییەکەدا، کە سی ئێن ئێن دەڵێت برای ئیلناز روکابییە.