71
زووم..
لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی مێرمنداڵێک لە شەڕێکدا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، مێرمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە گەڕەکی کازیوە دروست دەبێت و لە ئەنجامدا ئەو مێرمنداڵە دەکوژرێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە زوومی گوت، شەڕەکە لەنێوان دوو مێرمنداڵ بووە کە دراوسێی یەکدین لە گەڕەکی کازیوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، تیمەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و تەرمی مێرمنداڵەکەش بەرەوە پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێکراوە.