بەشێکى مامۆستایانی سنوورى سلێمانی بەردەوامن لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، چوار رۆژە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خێمەیان هەڵداوە و مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندووە.
مامۆستایانی ناڕازی بەهۆی دواکەوتنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگاى فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچە مانیان گرتووە و جەخت لە بەردەوامبوونیان دەکەنەوە، تاوەکو جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان.
بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، هەموو چین و توێژەکان پشتیوانیان دەکەن.
هادى خەمەڕەشید، مامۆستاى مانگرتوو لەناو خێوەتى مانگرتووانەوە بە زوومى گوت، ئیرادەیان زۆر بەرزە و لە مانگرتن بەردەوام دەبن، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێك بە فەرمی وەڵامی نەداونەتەوە.
هادی حەمەڕەشید دەشڵێت، بە هەزاران مامۆستا و فەرمانبەر لە ماڵەكانیانەوە پشتیوانییان لێ دەكەن.
بەشێک لە مامۆستایان دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە و تیمەکانی فریاگوزاری لەبەردەم خێمەکە لەکاتی تێکجوونی تەندروستی مانگرتووان جارەسەریان بۆ دەکەن،