زووم..
شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە لە بەغداد لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە و ئاوات سێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوکە ئەرێنی بووە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى زووم، حکومەتى عێراق داواى دابەشکردنى مووچەى مانگى 12ـى کردووە، حکومەتى هەرێمیش داواى قەرزى کردووە، بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى مانگى 12.
لەدوای کۆبوونەوەکە ئاوات شێخ جەناب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و تێبینییەکان گفتقگۆی لەسەر کراوە و “ئومێدەوارم کۆبووەنەوەکان سبەینێ تەواو ببێت.”
ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەشکرد، “لە کۆبوونەوکە باسمان لە خشتەکانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کرد و ئومیدەوارم یەکشەممە مووچە بنێردرێت.”
لەبارەی کۆبوونەوەکە رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارای عێراقیش قسەی کرد و گوتی: بەرەو چارەسەری کێشەی مووچە دەچین.
بڕیار بوو کۆبوونەوەکە لە ماڵی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەر زۆری ئەندامانی شاندى هەرێم و بەغداد، شوێنى کۆبوونەوەکە گۆڕدرا بۆ هۆتێل بەغداد.
زوومـی بەغداد گواستییەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی مووچە، خانەنشینی فەرمانبەران، مووچەی ساڵی 2025 و مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو تاوتوێکراون.