39
زووم..
شەوی رابردوو ژمارەیەک لە زیندانییەکانی زیندانی دیزڵ ئاوا لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێک لە زیندانەکەیان ئاگر تێبەردا و لە زیندانەکە هەڵاتن.
راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژمارەی هەڵاتووان 30 بۆ 40 کەس بوون، کە بڕیار بوو سبەی بەشێک لەو زیندانیانە لەسێدارە بدرێن.
دوای ئەم رووداوە دۆخی کرماشان گۆڕاوە بۆ دۆخی سەربازی و هێزی نیزامی لە لوڕستانەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.
لە بەرامبەردا میدیای دەوڵەت، لەنێویاندا رۆکنا، بە شێوەیەکی جیاواز راپۆرتیان کردووە و رایانگەیاندووە، کە نۆ زیندانی مێرمنداڵ لە زیندانەکە هەڵاتوون، کە لە ناوەندی چاکسازییەوە رەوانە کرابوون.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تیمە ئەمنییەکان بە دوای دۆزینەوەی زیندانیە هەڵاتووکاندا دەگەڕێن.