60
زووم..
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە لە 15ی شوباتدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئاڕتی گەرچەک، عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیل مانیفێستۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێکی پەیامەکەى ئۆجالان لەسەر رەوشی سوریا و رۆژاڤای کوردستان دەبێت.
بڵاوکردنەوەى پەیامەکە لە 15ی شوباتدا لە 26هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبێت.
ماوەى چەند مانگێکە گفتوگۆکان لەسەر دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان لەئارادا هەیە و لە ماوەی مانگێکدا شاندی ئیمراڵی دوو جار سەردانی ئۆجالانیان لە دورگەى ئیمراڵی کردووە.