33
زووم..
توركيا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی شارۆچکە و گوندەکانی کانتۆنی جزیرە و زیانەکانی نەزانراون.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، تورکیا بە چەکی قورس بۆردومانی شارۆچکەی زرکان و گوندەکانی تەلوەرد و خەربە شعیر و عەبوشی کانتنۆی جزیرەی کردووە.
دەشڵێت، تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکمان نەزانراون.
لە چەند رۆژی رابردووشدا تورکیا لە سێ ناوچەی رۆژاڤای کۆمەڵکوژی ئەنجامدا و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە تورکیا و گرووپەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژاڤا بەتایبەت بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق زیاتر کردووە.