46
زووم..
روانگەی سوری بڵاویکردەوە، هاوپەیمانان فڕۆکەیەکی دیکەی بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازیی و پزیشکیان رەوانەی بنکەی سەربازی خەراب جیری رومێلانی سەر بە حەسەکەی رۆژاڤا کرد.
دەشڵێت، جگە لەو فڕۆکە بارهەڵگرە، لە هەرێمی کوردستانەوە کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 60 بارهەڵگر پێکهاتوون و تانک و زرێپۆش و چەک و تەقەمەنی قورسیان پێبوە گەیشتونەتە رۆژاڤا.
روانگەکە راشیگەیاند، 20 بارهەڵگری دیکەی چەک و تەقەمەنی گەیشتونەتە بنکەی سەربازی قەسرەکی حەسەکە.
سێ رۆژ پێش ئێستاش فڕۆکەیەکی دیکەی بارهەڵگر کە چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی پێبوە لە بنکەی شەدادی دەوروبەری حەسەکە نیشتوەتەوە.