35
زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای بەدواداچونێکی ورد تمێکی تایبەتی سەربازییان لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، شانەیەکی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایان دەستگیرکردوە، کە لە ناوچەکەدا کاری ئاژاوەگێڕییان ئەنجامداوە و هێرشیانکردوەتە سەر شەڕڤانان.
هەسەدە دەشڵێت، لە هەڵمەتی تیمەکەیاندا چوار ئەندامی ئەو شانەیە دەستگیرکراون و دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکە سەربازییەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و هەر کەسێکیش کێشە دروستبکات و ببێتە مایە نانەوەی ئاژاوە، بە توندی رووبەڕووی دەبنەوە.