زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بەنیازە بەم نزیکانە بڕیارێک بدات لەسەر چارەنووسی ئەو هێزانەی ئەمەریکا لە سوریا، کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش جێگیرکراون.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە نیازی کشانەوەی ئەو هێزانەی ئەمریکا، کە لە سوریا جێگیرکراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ترەمپ گوتی: بڕیار لەوبارەیەوە دەدەین.
لە درێژەی قسەکانیدا ترەمپ گوتیشى: ئێمە لە سوریا تێوەگلاوین، بەڵام پەیوەندیمان بە ئاڵۆزییەکانى نێو ئەو وڵاتەوە نییە.
پێشتر نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەن، بەڵام پنتاگۆن لە کانوونی یەکەمی رابردوو دانی پێدا نا کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ نزیکەی دوو هەزار سەرباز زیادی کردووە.
ترامپ پێش ئەوەی لە کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، رایگەیاندبوو، پێویستە سوپای ئەمریکا لە سوریا بکشێتەوە.