زووم..
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئەنجامدا، ئەوەش بە گوێرەى راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، کە ئەمڕۆ هەینى بڵاویکردووەتەوە.
بە گوێرەى راگەیەنراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە شەوى رابردوو ئەنجامدراوە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سوريا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێکراوە.
هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كردووەتەوە.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راشیگەیاندووە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لە به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد کراوەتەوە
سەرۆکایەتى هەرێم ئەوەشى راگەیاندووە، ماكرۆن جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه فه‌ره‌نسا به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.