58
زووم..
پێگەى هەواڵیی ئەکسیۆسى ئەمریکى بڵاویکردەوە، نووسینگەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشدارییان پێگەیشتووە، کە ئەپڵیکەیشنی زیرەکی دەستکردی چینی “دیپسیک” بەکارنەهێنن، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە لە ئاگادارییەکدا هاتووە بۆ فەرمانگەکان، کە لەلایەن بەرپرسی سەرەکی کارگێڕی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نێردراوە.
ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، لەم کاتەدا کۆمپانیای دیپسیک لەلایەن بەرپرسی سەرەکی کارگێڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە لەژێر چاودێرى و پێداچوونەوەدایە و جەختیکردووەتەوە رێگەپێدراو نییە بۆ بەکارهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
چەند رۆژێکە دەرکەوتنی مۆدێلی AI کەم تێچووی چین، هەڕەشە لە هەژموونی بازاڕی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی AI ئەمریکی وەک OpenAI و Google دەکات و ئەوەش شۆکێکى گەورەى لە ئەمریکا دروست کردووە.