زووم..
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانەلێدان لە بڕیارەکانی دادگای کەرخ، کە دوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچووبوو، ئەمرۆ دادگای کەرخ لە بەرژەوەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشووی خۆی دا
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دووبارە تانەی لە بڕیارەکان داوەتەوە، بەڵام، دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری دا بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ.
دادگای کەرخ لە پێشتردا سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکانی بە نایاسایی لە قەڵەمدابوو، بەڵام، ئەمڕۆ سەرەڕای تانەی وەزارەتی نەوتی عێراق، دادگای باڵای کەرخ، سەرجەم بڕیارەکانی پێسووی خۆی لە دژی سامانە سروشتییەکان هەڵوەشاندەوە