زووم..
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر و هێلیکۆتەرێکی جەنگی کە یەکێکیان مەدەنی و ئەوەی دیکە جەنگی بوو پێکیاندادا
ئەمە وردەکاری رووداوەکەیە
کەی روویدا؟
کاتژمێر نۆی شەوی چوارشەممە بەکاتی واشنتن (یەک شەوی پێنج شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان) فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر
و هێلیکۆتەرێکی جەنگی بەناوی BLACK HAWACK لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتیمانی رێگان پێکیاندادا
چەند کەسیان تێدا بوو؟
لە فڕۆکە مەدەنییەکە 64 سەرنشین هەبوون کە 60 کەسیان گەشتیار بوون و چوارەکەی دوانیان فرۆکەوان و دوانەکەی دیکە کارمەندی خزمەتگوزاری فرۆکەکە بوون
لە هێلیکۆپتەرەکە سێ سەربازی سوپای ئەمریکای تێدا بووە
گەڕان و پشکنین
هەر لە سەرەتای رووداوەکە 300 تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گەڕانیان بۆ سەرنشینەکان دەستپێکردووە
کێ لە نێو فڕۆکەکەدا بوو؟
چەند فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکا لەنێو فڕۆکەکەدا بوون
ترەمپ چی گوت؟
ترەمپ هەر لە کاتژمێری سەرەتادا لە تۆڕی تروث رایگەیاند، جێی سەرسوڕمانە کە تاوەری چاودێری ئاگاداری ئەم دۆخە نەبوون لە کاتێکدا فڕۆکەکە لەسەر رێروەی خۆی بووە، ئەوەی روویداوە دۆخێکی خراپە و دەکرا رێگریی لێبکرێت
لە سەرەتا چی روویدا؟
فڕۆکەخانەی نیشتمانی رێگان تەواوی گەشتەکانی تاوەکو 11ـی بەیانی راگرت
لێکۆلینەوەکان
سوپای ئەمریکا و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆلینەوەن
وەزیرە نوێیەکەی بەرگری ئەمریکا چی گوت؟
پیت هێگسزس وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی هێلیکۆپتەرە جەنگییەکە لە کاتی مەشقی شەوانەدا بوون کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت، گوتی فڕۆکەوانەکان ئەزموونی پێوستییان هەبووە لە کارەکەدا
کاردانەوەکان چی بوون؟
لە سەرەتای رووداوەکە ترەمپ پۆستیكی کرد و گوتی، نەدەبوو ئەم رووبدا، دوای ئەوەی ئۆباما سەرۆکت پێشووتری ئەمریکا گوتی، خۆم و میشێلی هاوسەرم دڵمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە
دواتر مێلانا ترەمپ گوتی، بە بیستینی ئەم هەواڵە دڵمان لەرزی
قسەی بەرپرسەکان چی بوو؟
1- ترەمپ ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەستپێکی کۆنفرنسێکی رۆژنامەنووسیدا بە ساتێکی بێدەنگی دەستی پێکرد و گوتی بەداخەوە سەرجەم سەرنشینەکان گیانان لەدەستداوە و لە هۆکارەکەی دڵنیا نین بەڵام بەهۆی ئەزموونی پێشترمان دەتوانین هۆکارەکەی دەستیشان بکەین
2-جەی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لۆمەی حکومەتی بایدنی کرد و گوتی چەندین کەسی بەئەزموون هەیە بەڵام لەبەر جیاوازی رەنگی پێستیان کاریان پێنادرێت
3- وەزیری گواستەنەوەی ئەمریکا: نەدەبوایە پێکدادانەکە رووی بدایە و ئێمە بەرپرسیارێتی رووداوەکە هەڵدەگرین
4- وەزیری پێشووی گواستنەوە: وەڵامی ترەمپ دایەوە کە پێشتر گوتووبووی حکومەتی پێشتر کەمتەرخەمە و گوتی ترەمپ لە بری ئەوەی خەمی کەسوکاری قوربانییەکانی بێت و خەریکی درۆکردنە
5- وەزیری بەرگری ئەمریکا: پێکدادنەکە کاتێک بووە فڕۆکەکە لە مەشقی ئاسایی خۆیدا بووە و گوتیشی هەڵەیەک لەو کاتەدا روویداوە
6- دەزگای نیشتمانی کۆنتڕۆلی هاتوچۆی ئاسمانی ئەمریکا: پێشووەختە زووە قسە بکەین لەسەر هۆکاری رووداوەکە
قوربانییەکان چەندن؟
ژمارەی سەرنشینەکانی فرۆکەکە 64 کەس بوون بە کە چوار کەسیان تیمی فڕۆکەکە بوون و قوربانیانی هێلیکۆپتەرەکە سێ کەسن