زووم..
بەڕێوەبەری کەمپی هۆڵ رایگەیاند، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دوای چەند رۆژێک لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگرتنی هاوکارییەکان، دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە.
جیهان حەنان بەڕێوەبەری کەمپی هۆڵ بە نۆرس پرسێی گوتووە، راگرتنی کارەکان لەلایەن رێکخراوی بلۆمۆن تی نێودەوڵەتییەوە کە تایبەتە بە سەرپەرشتی کردنی خێزانەکانی چەکدارانی داعش لە کەمپەکە، کاریگەری گەورەی لەسەر دانیشتووانی کەمپەکە هەبووە.
رێکخراوی بلۆمۆنت رێژەی %50 بۆ %60ىی کارەکانی کەمپەکەی لەئەستۆ بووە، لە دوێنێوە بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی 15 رۆژ کارە خزمەتگوزارییەکانی دەستپێکردووەتەوە.
دوای بڕیارەکەی رۆژی 25ـی ئەم مانگەی دۆناڵد ترەمپ بۆ راگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتان بۆ ماوەی 90 رۆژ، هەندێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە لە رۆژاڤای کوردستان کاردەکەن کارەکانیان راگرت، کۆشکی سپی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی راگەیاند، بەو هۆیەوە زۆرێک لە رێکخراوەکان کە پشت بە هاوکاریی ئەمریکا دەبەستن کارەکانیان دەستپیکردەوە.