101
زووم..
سبەی شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغداد، ئێوارەکەی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن.
سێ ئەندامی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندەکە بە زوومیان گوت، کۆبوونەوەکە لە ماڵی فوئاد حسێن بەڕێوەدەچێت، بە راشکاوی قسە لەبارەی مووچەی مانگی 12 دەکرێت، داوا لە وەزیری دارایی دەکەن بۆ مووچەی مانگی 12 نووسراو بۆ سودانی بکات، بۆئەوەی بە بڕیارێک کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکانی زووم، راپۆرتەکەی شاندی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەستی سودانی، هەرێمی کوردستان هەموو داواکاری و تێبینییەکانی عێراق جێبەجێکردووە، هیچ بیانویەک بۆ بەغداد نەماوە.
بەهەمانشێوەیە باس لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت، لەسەر بنەمای ئەو لیستەی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدادی کردووە.