66
زووم..
پۆلیس و دادگا و میدیای سوید کوژرانی سەلوان مۆمیکا، ئەو هاووڵاتییە عێراقییەیان پشتڕاستکردەوە کە لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک قورئانی سوتاند.
میدیای سوید بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کاتژمێر 11 و 11 خولەک سەلوان مۆمیکا لە شوقەیەکدا لە باشووری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سەلوان مۆمیکا، کریستیانێکى عێراقی بوو، تەمووزى ساڵی 2023 چەند جارێک قورئانی لە سوید سوتاند، ئەم رەفتارە توڕەیی و کاردانەوەی توندی وڵاتانی موسڵمانی لێکەوتەوە.
دۆسیەى سەلوان لە دادگا بوو، بڕیاربوو بەیانی ئەمڕۆ دادگای ستۆکهۆڵم بڕیار لەسەر دۆسیەکەى بدات، بەڵام دادگا رایگەیاندووە یەکێک لە تۆمەتبارەکان کوژراوە، کە مەبەستی سەلوان مۆمیکایە.