راهێنەرى نەورۆز رایگەیاند، بە ١٠ یاریزانەوە بەرامبەر بە ١٤ یاریزان یارییان کردووە و بڕیارەکان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه هه‌بووە.
لە کۆنفرانسى رۆژنامەنوسى دواى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر قاسم لە خولى ئەستێرەکانى عێراق، قەحتان جەسیرى راهێنەرى نەورۆز ئاماژەى بەوەکرد، ئەوان به 10 یاریزانەوە به‌رامبه‌ر بە 14 یاریزان یارییان كرد به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسم و ناوبژیوان و ناوبژیوانی ڤار و یاریده‌ده‌ری سه‌رهێڵ.
قەحتان جەسیر گوتى: چه‌ند جارێك بڕیاری هه‌ڵه‌ی كوشنده دژی یانه‌كه‌م درا و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه هه‌بوو، هه‌ژماركردنی گۆڵی یه‌كه‌م له‌سه‌ر یانه‌كه‌مان كاتێك هه‌ڵدانی ئاوت له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بوو، به‌ڵام بۆ یانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ژماركرا و گۆڵیان پێ تۆماركرد، گه‌ڕانه‌وه‌یش بۆ ڤار رووینەدا بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه، ئایا ئه‌مه جێی پرسیارنیه؟.
قەحتان باسى لەوەشکرد، به‌ڕوون و ئاشكرا جیاوازی له نێوان یانه‌یه‌ك تا یانه‌یه‌كی تر ده‌كرێت و دەڵێت: له‌گه‌ڵ رێزم بۆ یه‌كێتی تۆپێی عێراق و هه‌مووان، ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز هات سته‌مێكی ئاشكرایه نه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك یان حاڵه‌تێكی ئاسایی كه چاوپۆشی لێ بكرێت.
راهێنەرەکەى نەورۆز باس لەوەشدەکات، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وه‌ی روویدا شانازی بهتیمهكهیهوه ده‌كات، کە توانییان یاریه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی یاریزانێكیان كارتی سووری پێدرا، گۆڵێكیان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، گۆڵێكی نادروستیان له‌سه‌ر گیرا، هاوکات لێدانێكی سزا له كۆتا ساته‌كان بۆ تیمه‌كه‌یان هه‌ژمار نه‌كرا.
گوتیشى: جێگاى پرسیاره ناوبژیوانێك له نه‌جه‌فه‌وه هێنراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری یانه‌ی قاسم! ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ناوچه بكه‌یت له به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه؟ بە هیچ جۆرێك ئێمه ڕازی نین به‌وه‌ی ناوبژیوانان و ناوبژیوانی ڤار یوسف سه‌عید به‌رامبه‌ر تیمه‌كه‌ی ئێمە کردى.