54
زووم..
کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووکە، رەزامەندی دەربڕی بە پێدانی 25 ملیۆن دۆلار بە دۆناڵد ترەمپ، بەمەبەستی داخستنی دۆسیێ یاساییەکەی دژی فەیسبووک.
دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی ترەمپ لەسەر راگرتنی هەژمارەکانی مێتا، کۆمپانیاکە بەنیازە ئەم بڕە پارەیە بدات بۆ داخستنی دۆسیە یاساییەکەی و رێگریکردن لە قورسبوونی کێشەکە.
مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ دەدات.
زوکەربێرگ پێشتر لە مانگی نۆڤەمبەر لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە و یەک ملیۆن دۆلاری بەخشییە لیژنەی رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ترەمپ.