34
زووم..
بابەتێکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکیی هەفتانەی “لانسێت” بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، تەمەنی چاوەڕوانکراو لە غەزە لە سەرەتای شەڕەوە بۆ نزیکەی نیوە دابەزیوە.
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، تەمەنی چاوەڕوانکراو بۆ پیاوان بە رێژەی لەسەدا 51 و تەمەنی چاوەڕوانکراوی ژنان سەدا 38 کەمیکردووە.
تەمەنی چاوەڕوانکراو بۆ پیاوان لە 73 ساڵ پێش جەنگەوە بۆ 35 ساڵ دابەزیوە، لە کاتێکدا بۆ ژنان تەمەنی چاوەڕوانکراو 77ساڵ بووە، بەڵام ئێستا بۆ 47 ساڵ دابەزیوە.
لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات لە ماوەی ساڵی یەکەمی جەنگدا، تەمەنی چاوەڕوانکراو لە غەزە بە تێکڕا 35 ساڵ دابەزیوە.
پێش جەنگ تەمەنی چاوەڕوانکراو بۆ خەڵکی غەزە 75 ساڵ بوو بەڵام ئێستا 41 ساڵە.