38
زووم..
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەلایەن تورکیاوە تاوانی جەنگە، دەبێت بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی بکەرانی سزا بدرێن.
ئەڤین جومعە بەرپرسی کارگێریی رێکخراوەکە دەڵێت، لەدوای روخانی رژێمی ئەسەدەوە هێرشەکانی تورکیا و گرووپەکانی بەردەوامن، بە ئاشکرا پێشێلکاری دیاری مافی مرۆڤ و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی دەکەن.
دواترین کۆمەڵکوژییەکەی شارۆچکەی سیرینی کۆبانێ بووە کە بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون،
لەکاتێکدا گەلی سوریا لەقۆناغی راگوزەردایە، تورکیا بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی دێت هاووڵاتیانی مەدەنی کۆمەڵکوژ دەکات و ئەوەش تاوانێکی روونەی جەنگە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی دەست بەجوڵەکانی بکات.