41
زووم..
دادگای ئێران سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ رەزا وەلیزادە، رۆژنامەنووسی بەڕەچەڵەک ئێرانی و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکی پەسەندکرد.
ئەو رۆژنامەنووسە پێشتر لە رادیۆ فەردا کاریکردووە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران دەستگیرکرا، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا، ئەم سزایەی بەسەردا سەپێندرا.
سزای 10 ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای پلە یەکەوە دەرچووە و دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی تاران پەسەندکرا.
وەلیزادە جگە لە زیندانیکردن، سزای قەدەغەکردنی نیشتەجێبوون لە تاران و پارێزگاکانی دەوروبەری، قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات و سنووردارکردنی چالاکییە سیاسییەکانی بەسەردا سەپێنراوە.