زووم..
یانەی زیندانیانی فەڵەستنی رایگەیاند، ئیسرائیل 110 زیندانی ئازاد دەکات کە 32 کەسیان سزای هەتاهەتاییان هەیە، 48ـەکەى دیکە سزاکەیان جۆراوجۆرە.
دەڵێت، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زیندانییەکان لە ئیسرائیلەوە بگەنە شاری رامەڵڵا و رادەستیان بکرێنەوە، ئازادکردنیان لەبەرامبەر ئازادکردنی دوو بارمتەی گەنجی ئیسرائیلی و بەساڵاچویەکی ئەڵمانی_ ئیسرائیلیدایە.
ئەو زیندانیانەى ئیسرائیل ئەمڕۆ ئازادیان دەکات 30 کەسیان تەمەنیان لە خوار18 ساڵییەوەیە.
هەر لەچوارچێوەی ئاگربەستەکەدا، چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ پێنج بارمتەی دیکە کە سەرجەمیان تایلەندین لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن، بەڵام تائێستا ناوەکانیان رانەگەیەندراوە.
لە قۆناغی یەکەمی رێکەوتنی ئاگربەستی غەزەوە کە لە رۆژی 19ـی ئەم مانگەوە چوتە بواری جێبەجێکردنەوە حەوت بارمتەی ئیسرائیلی کە سەرجەمیان ژن بوون ئازاد کراون و لە بەرامبەریشدا 290 زیندانی فەڵەستنی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد کراون.