52
زووم..
بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە شونێکی فرۆشتنی بەنزینی سەر شەقام لە کۆیە کەوتەوە و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک برینداربوو.
زوومی کۆیە دەڵێت، لە شوێنی فرۆشتنی بەنزینەکەدا خاوەن فرۆشگاکە زۆپای داگیساندووە، پاشان بەنزین رژاوە و فرۆشگای بەنزینەکە و مارکێتێک سوتان و زیانی مادی زۆری بە مارکێتەکە گەیاندووە.
ئەو هاووڵاتییەی بریندار بووە لە فرۆشگای بەنزین فرۆشتنەکەدا کاری کردووە و بە سوکی بریندارە.
زوومی کۆیە دەڵێت، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە، خاوەنی فرۆشگاکە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن هاووڵاتیانەوە کۆمەکی بۆ کۆکرایەوە.