31
زووم..
تورکیا ئیدانەی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلی کرد، کە سێ هاووڵاتی تورکیاى کوشتووە، کە هەوڵیان دەدا لە لوبنانەوە بەشێوەیەکی نایاسایی بچنە نێو ئیسرائیل.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو سێ کەسە لە 11ی ئەم مانگەدا لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بۆ بەزاندنی سنوور، کراونەتە ئامانج.
دەڵێت، دوای لەدەستدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانە، دەرکەوتووە، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل کوژراون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کار بۆ گەڕانەوەی تەرمەکانیان بۆ تورکیا دەکات.
دەڵێت، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکە دەکەین و داوا لە ئیسرائیل دەکەین دەستبەجێ کۆتایی بە سیاسەتە شەڕانگێزەکانی بهێنێت، کە بێ گوێدانە ژیانی مرۆڤەکان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە.