زووم..
رۆبەرت کێنێدی کاندیدە مشتومڕاوییەکەی ترەمپ بۆ وەزیری تەندروستیی ئەمریکا دەڵێت، دژی پێکوتە نییە، لە کاتێکدا ئەم کەسایەتییە پێشتر بەسەختی دژی پێکووتەی کۆڤید-19 وەستابووەوە.
کێنێدی بە ئەندامانی لیژنەی دارایی کۆنگرێسی گوت، لە بڵاوکراوەی رۆژنامەکاندا وا باسی من کراوە کە دژی پێکوتە و هەر جۆرە پیشەسازییەکی دیکەم، لە کاتێکدا من وانیم و لەگەڵ سەلامەتیی گشتیدام.
سیناتۆرە دیموکراتەکانی ئەمریکا رەخنەی ئەوەیان لە کێنێدی گرت، هەر دەمەی شتێک دەڵێت، لە کاتی سوێندخواردن دەڵێت لەگەڵ پێکوتەکاندام، بەڵام ساڵی 2023 لە چاوپێکەوتنێکدا گوتوویەتی هیچ پێکوتەیەکی پارێزراو و کارا بوونی نییە.
لەم ساڵانەی دواییدا رۆبەرت کێنێدی چەندین تیۆری پیلانگێڕی سەبارەت بە پێکووتەکانی کۆڤید-19 و پەیوەندییە گوماناوییەکەی نێوان کوتان و ئۆتیزم بڵاوکردەوە.
بەهۆی هەڵوێستەکانی پێشووی کێنێدییەوە، لە حاڵەتی دامەزراندنیدا لە کابینەکەی ترەمپ، پشێوی زۆر لە ناوەندی پزیشکان و زانایان و تیمە پزیشکییەکان دروستدەکات، بەتایبەت کە لە ئێستادا ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئەمریکا بەربڵاوە و مەترسی پەتای نوێ هەیە.