44
زووم..
وەزارەتى بازرگانیى عێراق رایگەیاند، شەممەى داهاتوو، 48ـەمین پێشانگاى نێودەوڵەتىی بەغداد بە بەشدارى هەزار کۆمپانیاى ناوخۆیى و بیانى دەکاتەوە.
پێشانگاکە بۆ ماوەى حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت، کردنەوەى هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى چالاکییەکانى بەغداد پایتەختى گەشتیاریى عەرەبى 2025.
مستەفا نزار، بەڕێوەبەرى گشتیى پێشانگا و خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان لە وەزارەتى بازرگانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى راگەیاندووە، پێشانگاکە لەژێر چاودێرى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراقدا دەبێت و لەژێر ناونیشانى، گەشەپێدان و وەبەرهێنان و گەشەسەندن دەکرێتەوە، 20 وڵات بەشدارى تێدا دەکەن.