43
زووم..
بەهاى لیرەى تورکى بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ ئاستێکى نوێى پێوانەیى تۆمارکرد، بەهاى ١٠٠ دۆلار بە سێ هەزار و ٥٧٨ لیرە مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمەش نزمترینە لە مێژووى دروستبوونى لیرەوە
رۆژنامەى سۆزجوى تورکى بڵاویکردووەتەوە، دابەزینى بەهاى لیرە هۆکارەکەى راگەیاندنى رێژەى سودى بانکییە لە ئەمریکا، لەبەرئەوەى تائێستا پێشبینییەکان روون نین ئەمڕۆ بڕیارى یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا چى دەبێت، ئەوەش ناسەقامگیرى لە بازاڕدا دروستکردووە و زۆرێک لە دراوە جیهانییەکان بەرامبەر دۆلار دابەزیون.
دابەزینى بەهاى لیرەى تورکى لەکاتێکدایە، رێژەى هەڵاوسان لە وڵاتەکە لەسەدا ٤٤ پۆینت ٣٨ـە، پارێزگارى بانکى ناوەندیى تورکیاش دەڵێت، ئامانجیانە تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ رێژەى هەڵاوسان بۆ لەسەدا ٢١ دابەزێنن، بەڵام هیچ دڵنیاییەک نییە ئەو کارەیان بۆدەکرێت یان نا.