زووم..
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: بە هەر شێوەیەک بێت و بە هەر جۆرێک بێت تورکیایەکی بێتیرۆر بونیاد دەنێین و کۆتایی بە تیرۆری 40 ساڵە دەهێنین.
لە میانەى پێشکەشکردنی گوتارێک لە فراکسیۆنی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک پارتی رایگەیاند: وەک هاوپەیمانی کۆماریی لەنێوان ئاک پارتی و مەهەپە، ئێمە چارەسەری پرسەکانی تورکیا دەکەین. لە پاش ئەوەی تیرۆری 40 ساڵە دەنێژین و کۆتایی بە تیرۆر دەهێنین، تورکیا هێندەیتر بەرزدەبێتەوە و پێشدەکەوێـت.
لە درێژەى گوتەکانیدا ئەردۆغان گوتیشی: ئەو پیلانانەى لەسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە دژمان دادەنرێن، بە سیاسەتی حەکیمانەى خۆمان پارچە پارچەیان دەکەین.
گوتارەکەى ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە لە ماوەى دوو مانگدا شاندی ئیمراڵی دوو جار سەردانی ئۆجالانیان کردووە و تائێستا هیچ نەخشەڕێگەیەک لەلایەن حکومەتەوە بۆ درێژەى دیدارەکان ئاشکرانەکراوە.